بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "ژنەڕاڵ مایکل کوریلا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا، هەروەها بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کۆبوونەتەوە".
فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی سەردانەکە هەڵسەنگاندنێکە بۆ پێشهاتەکانی سووریا و هەڵمەتی شکستهێنان بە داعش لەوێ".
ئاماژەی بەوەشکرد "کوریلا سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هۆل و کەمپەکانی دیکەی کردووە کە هەزاران کەسیان تێدایە کە پێشتر پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە".
کوریلا جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو ئاوارانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە لە کەمپی هۆڵ و کەمپەکانی باکوری سووریا لە راستیدا سوپایەکی داعشن کە لەژێر چاودێرییدان".
ڕاشیگەیاندووە "ئیدارەی ئەمریکا سەرنجی لەسەر پشتیوانیکردنە لە گەڕانەوەی دانیشتوانی هۆل و کەمپەکانی تر بۆ وڵاتانی خۆیان".
Your Comment