AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٧ ٢١:٤٧

دیمەشق: سووریا بۆ ئیسرائیل نابێتە هەڕەشە

دیمەشق: سووریا بۆ ئیسرائیل نابێتە هەڕەشە

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتی سووریا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوەی لە خاکی سووریا و وتی: سووریا بۆ هیچ وڵاتێک و لەوان ئیسرائیل نابێتە هەڕەشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتی سووریا، رایگەیاند کە وڵاتەکەی داوا لە کۆمەڵگای جیهانی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دۆست و برادەری دەکات کە گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوەی لەو سەرزەوینانەی سووریا کە لەم دواییەدا داگیری کردووە.

شیبانی بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل پێشتر حزبوڵڵاو دەوڵەتی بەشار و هێزەکانی ئێرانیی کردبووە بیانووی بوردومانی سووریا، وتیشی: وڵاتی ئێمە هیچکات نابێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی تر و لەوان ئیسرائیل و ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆی بپارێزێت، دەبێ ڕێز لە ئاسایشی دیترانیش بگرێت.

News ID 53608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha