AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٧ ١٦:٥٦

وتەکانی وەزیری دەرەوەی ترامپ سەبارەت بە کوردی سووریا

وتەکانی وەزیری دەرەوەی ترامپ سەبارەت بە کوردی سووریا

مارکۆ ڕۆبیو، بەربژێری دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە ئەو بە شێوەی یەکلایی لەسەر پاڵپشتی وڵاتەکەی لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارکۆ ڕۆبیو، بەربژێری دۆناڵد ترامپ لە ڕەوتی کۆبوونەوەی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنا، ڕایگەیاند کە بە شێوەی یەکلایی پاڵپشتی لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بەرەنگار بوونەوەی داعش دەکات.

ڕۆبیو کە پێشتریش لەسەر درێژەی پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزە کوردییەکان جەختی کردبوو، لە وەڵام بە پرسیاری یەکێک لە ئەندامانی کومیتەی دەرەوەی سێنا سەبارەت بە زەروورەتی پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزەکانی کوردی سووریا وتی: بەدڵنیاییەوە کۆکە لەسەر درێژەی پاڵپشتی لە ئەو هێزانە.

بەربژێری ترامپ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: نەک هەر کۆکم لەسەر درێژەی پاڵپشتی لە ئەو هێزانە، بەڵکوو ئەبێ بزانین کە بەردانی پشتی هاوبەشەکانی خۆمان لە سووریا لێکەوتەی جیدی بەدواوە دەبێت.

News ID 53598

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha