بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا تووسی لە میانەی بەشداریی لە کۆڕبەندی زانستی "پەرەدان و ڕێزنانی زەکات" لە شاری مەشهەد، بە ئاماژە بە کۆکرانەوەی 69 ملیارد تمەن زەکات لە ئاستی پارێزگای کوردستان لە ماوەی 9 مانگی سەرەتایی ئەمساڵی هەتاویدا، وتی: ئەو پارەیە بە یارمەتیی پێشنوێژانی هەینی، مامۆستایان، بانگبێژانی ئایینی زەکات، ئەندامانی ئەنجومەنی زەکات و خێرخوازان کۆکراوەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لەو نرخە 5 ملیاردی زەکاتی دەغڵودان، 12 ملیاردی زەکاتی واجب و 52 ملیاردی زەکات سەرفترە و کەفارە بووە، ڕایگەیاند: لە زەکاتی کۆکراوەی ئەمساڵ بە 3 هەزار و 900 کەس یارمەتیی مەعاش، بە 195 کەس یارمەتی تێچووی خوێندن، بە 34 کەس یارمەتی چێکردنی خانوو و بە 35 کەس یارمەتی بۆ چارەسەریی نەخۆشانی دەستکورتی پارێزگا، کراوە.
Your Comment