بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بابەتی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین؛ بە جەخت لەسەر سووریا بە ئاماژە بە ئەوەی کە چوونە دەرەوەی ئێران لە سووریا بەرپرسیارانە بوو، وتی: ئێران لە پێکهێنانی حکومەتی گشت گیر لە ڕێگای هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە و گفتوگۆی نەتەوەیی کە نوێنەری هەموو ئێتنیکە سیاسی و ئایینییەکانی تێدا بێت، پاڵپشتی خۆی رادەگەیێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: جارێژی دیکە ئێران بەڵێنی خۆی بۆ سەروەری، سەربەخۆیی و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا رادەگەیێنیت.ئێران لە پێکهێنانی حکومەتی گشت گیر لە ڕێگای هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە و گفتوگۆی نەتەوەیی کە نوێنەری هەموو ئێتنیکە سیاسی و ئایینییەکانی تێدا بێت، پاڵپشتی خۆی رادەگەیێنێت.
هەروەها وتی:بوونی ئێران لە سووریا یاسایی، بە پێی مافی نێودەوڵەتی و لە سەر داوای حکومەتی ئەو کاتەی سووریا بووە و چوونە دەرەوەشی بەرپرسیارانە و بە لەبەرچاو گرتنی کاریگەری لەسەر خەڵکی سووریا بوو.
راشیگەیاند ئەو وڵاتە تووشی قەیرانی ئابووری و مرۆییە ئەبێ نەتەوەیەکگرتووەکان یارمەتی مرۆدۆستانەکانی بۆ ئەو وڵاتە دەست پێبکاتەوە.
ئیرەوانی وتیشی کە ئێران نیگەرانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزم لە ئەو وڵاتەیە و هەر وەکوو گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی خاک چاو لە ئیسرائیل دەکات لە سووریا.
Your Comment