AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٠ ١٤:٠٣

ئیلهام ئەحمەد: هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا دەتوانن ئاسایشی سنوورەکانی سووریا و تورکیا مسۆگەر بکەن

ئیلهام ئەحمەد: هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا دەتوانن ئاسایشی سنوورەکانی سووریا و تورکیا مسۆگەر بکەن

بەرپرسانی کوردی سووریا ڕایانگەیاند کە گفتوگۆیەک بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە سەر سنووری تورکیا و کوردی سووریا بۆ ڕێگری لە درێژەی پێکدادانەکانی نێوان کوردی سووریا و ئەرتەشی تورکیا لە ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی کوردی سووریا بە ڕۆیتێرزیان وتووە بۆ ڕێگری لە درێژەی ئاڵۆزی و پێکدادانەکان داوای جێگیر کردنی هیزەکانی ئەمریکا و فەرەنسایان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان سووریا و تورکیا هێناوەتە ئاراوە.

ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاندووە: هێزەکانی ئەمریکا و و فەڕەنسا دەتوانن ئاسایشی سنوورەکانی سووریا و تورکیا مسۆگەر بکەن. ئێمە ئامادەی ئەنجامی ئەو هاوپەیمانییە سەربازیە لە درێژەی قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتی هەمبەر دابینی ئاسایشین. ئێمە داوا لە فەڕەنسا دەکەین هیزەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا و سووریا جێگیر بکات تا ئاسایشی ناوچە سڤیلەکان دابین ببێت.

ئەو بەرپرسە کوردە جەختی کرد کە دەستبەجێ دوای ئەوەی کە فەڕەنسا بتوانێت تورکیا ڕازی بکات بۆ قبووڵ کردنی ئەو پێشنیارە، ئێمە دەتوانین ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ تورکیا دەستپێبکەین. هیوادارین هەموو شتێک لە هەفتەکانی داهاتوو چارەسەر بکرێت.

News ID 53502

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha