AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٨ ١٣:٤٨

کوردی سووریا لە نێوان بەڵێنەکانی دیمەشق و گوشارەکانی ئەنقەرە

کوردی سووریا لە نێوان بەڵێنەکانی دیمەشق و گوشارەکانی ئەنقەرە

دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بەڵێنی بەشدار کردنی کوردەکانیان لە دەسەڵاتی سیاسی سووریا داوە بەڵام ئەنقەرە هەر جۆرە بوونێکی کوردەکان لە سنوورەکانی تورکیا وەکوو مەترسییەک چاولێدەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بۆ بەشدار کردنی کوردەکان لە ڕەوتی سیاسی ئامادەیی ڕاگەیاندووە بەڵام هەندێک پرسیار لەسەر جیدی بوونی ئەو بەڵێنانە هەیە بەتایبەتی کە هەنگاوی کردەیی بەرجاو لە ئەو بارەوە نەنراوە.

لەلایەکی تریشەوە تورکیا هەر جۆرە بوونێکی سەربەخۆی کورد لە سنوورەکانی خۆی وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنی نەتەوەیی بۆ خۆی چاولێدەکات چونکوو نیگەرانە کە بە پێکهاتنی دەسەڵاتی سەربەخۆی کوردی لە سووریا، کوردەکانی تورکیا هان بدات بۆ داواکاری مافی زیاتری خۆیان یان جودایی لە تورکیا.


لەم نێوانەدا ئەمریکا خۆی لە دۆخێکی دژواردا دەبینێت چونکوو لەلایەکەوە بەدوای پاراستنی مافی کوردەکا وەکوو هاوپەیمانی خۆیە و لەلایەکی تریش هەوڵ دەدات پێوەندی ستراتیژیکی خۆی لەگەڵ تورکیا بپارێزێت.
ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە جووڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە کۆبانێ لەوانە دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ، ڕەنگدانەوەی بەڵێنی واشنتۆن بۆ ڕێگری لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە هەمبەر گوشارەکانی تورکیایە. بەڵام ئەو بەڵێنە بێ سنوور نییە. ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان تا چ ڕادەیەک دەچێتە پێشەوە و ئایا دەتوانێت هاوسەنگییەک لە نێوان بەرەنگار بوونەوەی داعش و کۆنترۆڵی دزەی زیاتری تورکیا لە باکووری سووریا دروست بکات؟


News ID 53462

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha