AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٨ ١٢:٠٥

پێداگری ئەمریکا لەسەر بەشداریی کورد لە حکومەتی داهاتووی سووریا

پێداگری ئەمریکا لەسەر بەشداریی  کورد لە حکومەتی داهاتووی سووریا

فەیسەل یووسف وتەبێژی ئەنەکەسە ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان پاداگرن لە ئەوەی کە کوردەکانیش لە پاڵ عەرەبەکان بەشێک لە حکومەتی داهاتووی سووریا بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل یووسف وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا نسراو بە ئەنەکەسە لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو ئەنجومەنە جەختیان کردووە کە کوردەکانیش ئەبێ لە پاڵ عەرەبەکان بەشێک لە حکومەتی داهاتووی سووریا بن.

فەیسەل یووسف ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەو ئەنجومەنە لەگەڵ شاندی ئەمریکی لە شاری قایمشلۆ کە لە ڕێکەوتی 5 ی جوون بەڕێوە چوو، جەخت کرا کە ئەمریکییەکان ڕێزی تایبەت لە کوردی سووریا دەگرن لە بەر ئەوەی کە ساڵەهای ساڵ بۆ بەدی هێنانی مافی خۆیان شەڕیان کردووە و ئەبێ لە پاڵ عەرەبەکان مافی بەشداربوونیان هەبێت لە پێکهێنانی حکومەت.

News ID 53458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha