AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٦ ١٩:٣٣

مانۆڕی دژە تیرۆریستی هێزی چەکداری ئێران دوو مانگ دەخایێنێت

مانۆڕی دژە تیرۆریستی هێزی چەکداری ئێران دوو مانگ دەخایێنێت

فەرماندەی قەرارگای مانۆڕەکانی دەسەڵاتی هێزی چەکداری وتی: ئەم مانۆڕانە لە خشتەیەکی زەمانی و لەوڕۆوە تا دوو مانگی تر لە ئاسمان، زەوی و دەریاکانی ئێران بەڕیوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرار شادمانی فەرماندەی قەرارگای مانۆڕەکانی دەسەڵاتی هێزی چەکداری، بە ئاماژە بەوەی کە ئەم مانۆڕانە، ئەمنی و بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانە، وتی: ئەم مانۆڕانە لە خشتەیەکی زەمانی و لەوڕۆوە تا دوو مانگی تر لە ئاسمان، زەوی و دەریاکانی ئێران بەڕیوە دەچێت.

ناوبراو بە داکۆکی لە کەڵک‌وەرگرتنی هێزی چەکداری لە جیهازاتی و شێوازە نوێیەکان بە ئامانجی هەڵسەنگاندن و پاراستنی ئامادەیی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی، وتیشی: یەکینەکانی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی وڵات، یەکینەکانی هێزی زەوینی سپا لە ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژئاوا و باشووری وڵات و دەیان هەزار بەسیجی لە هێزەکانی سپای پارێزگایی لەو مانۆرانەدا بەشدارن.

News ID 53439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha