AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ١١:٥١

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە عێڕاق، ئێران، تورکیا، عەرەبستان، ئوردن و میسر هاوپەیمانیەک پێک بهێنن

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە عێڕاق، ئێران، تورکیا، عەرەبستان، ئوردن و میسر هاوپەیمانیەک پێک بهێنن

سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی عەرەبی لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ ڕێگری لە پڕۆژەی دابەش کردنی ناوچەکەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی عەرەبی لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ ڕێگری لە پڕۆژەی دابەش کردنی ناوچەکەی کرد.

مەحموود مەشهەدانی وتی کە ئەبێ هاوپەیمانییەک لە نێوان ئێران، تورکیا، عێڕاق، عەرەبستان و ئوردن و مەیسر هەبێت تا لە دژی دابەش کردنی وڵاتەکان هەوڵ بدەن.

هەروەها هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدری عێراق لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی بەرزڕاگرتنی ساڵرۆژی شەهید بوونی فەرماندەکانی بەرخۆدان لە باڵوێزخانەی ئێران، وتی کە بەهاری ئیسلامی بەدڵنیاییەو ەخەریکە دێت چونکوو ئەو دارە پاکە کە شەهید سولەیمانی لە غەززە و لە هەر شوێنێکی ناشتوویە، خەریکە دەگاتە سەمەر.

عامری وتی کە لەپاڵ غەززە دەمێنینەوە و بەرگری لە خەڵکەکەی دەکەین.

فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبیش جەختی کرد کە عێراق بە حەشدی شەعبی، ئەرتەش و منداڵەکانیەوە بەهێزە و بە هەبوونی مەرجەعیەتەوە بەهێز دەمێنێتەوە.

News ID 53387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha