بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەت شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بنەماڵەی ئەو شەهیدە و هاوڕێکانیان، بنەماڵەی شەهیدانی بەڕێ کردن لە ساڵی 98، بنەماڵەی شەهیدانی ڕووداوی تیرۆریستی ساڵی ڕابردووی کرمان و کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدان، گیانفیدایان و چالاکی بەرەی بەرخۆدان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
ڕێبەری ئێران لێدوانەکەیی بە ئامۆژگارییەک لەسەر هاتنی مانگی ڕەجەب دەست پێکرد و وتیان: مانگی ڕەجەب مانگی دۆعا و نزا و نوێژە.
ڕێبەری ئێران لە درێژەدا وتیان: هەزاران کەس لە ڕێگای دوور و نزیک و تەنانەت وڵاتانی دیکەوە سەردانی گۆڕی شەهید سولەیمانی دەکەن؛ ئەو سەربڵندییە، پاداشی دنیایی خودا بە چاکەییەکانی ئەوە.
لە درێژەدا ڕێبەری ئێران هەوڵەکانی شەهید سولەیمانی بۆ ڕزگار کردنی عێڕاق لە سەرەتای هێرشی هێزە بیانییەکانی گێڕایەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادی کرد: ستراتیژی هەمیشەیی شەهید سولەیمان بووژانەوەی بەرەی بەرخۆدان بوو.
ڕێبەری ئێران وتیشیان: بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکان بۆ حاج قاسم سولەیمانی بنەما بوو؛ ئەو ئێرانی بە شوێنێکی پیرۆز دەزانی.
ڕێبەری ئێران لە وەڵام بە کەسانێک کە دەڵێن بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، خوێنی شەهیدانی بەرەڤانی پیرۆز بە فیڕۆ چووە، وتیان: هەندێک کەس لە ڕووی شرۆڤەی ناڕاست و تێنەگەییشتن لە ئەو بارەوە ئەو باسە دەکەن؛ ئەوە ئەوانن کە هەڵەی گەورە دەکەن، ئەگەر ئەو گیانانە پێشکەش نەکرابان و حاج قاسم نەدەچووە کێو بیابانەکان و شەهیدانی بەدوای خۆیدا نەبردبا، ئەمڕۆ شوێنە پیرۆزەکان لەناو چووبوون .
هەروەها جەختیان کرد: لە ئەوە دڵنیا بن، نەک هەر هەواڵێک لە زەینەبییە نەبوو، لە نەجەف و کەربەلاش هەواڵ نەبوو. ئەوە تەکفیرییەکان بە یارمەتی ئەمریکاوە بوون کە مەزارگەی عەسکەرینیان تێکشکاند و دڵنیا بن کە ئەو ڕووداوە بە دیکەی شوێنە پیرۆزەکانیش ڕووی دەدا ئەگەر کەم کاری بکرابا.
هەروەها ڕێبەری ئێران وتیشیان: خوێنێک کە لە ڕێگای حەقدا بڕژێت بە فیڕۆ ناچێت. ئەوە بزانن کە ئەوانەی کە ئێستا جەولان دەدەن ڕۆژێک لەلایەن موسڵمانانەوە ژێر پێ دەکرێن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ڕووداوەکان ئەم چەند ساڵە و بەرەڤانانی حەرەم نیشانی دا شۆڕشی ئیسلامی زیندوویە.
ڕێبەری ئێران، ڕاستی بەرەڤانی لە حەرەمی جگە لە بەرگری لە شوێنێکی پیرۆز، بەرگری لە خاوەنی ئەو شوێنە و مەکتەبی ئیمامەکان وەسف کرد و وتیان: لە فەرهەنگی قورئانیدا هەر خوێنێک لە هەر کوێدا لە ڕێگای حەق و خودا بڕژێت تەنانەت ئەگەر سەرکەوتنیش بەدی نەیێت، بە فیڕۆ ناچێت و لای خودا بەنرخە؛ هەر وەک خوێنی ئیمام حسێن لە کەربەلا بە فیڕۆ نەچوو.
هەروەها بە ئاماژە بە ئامادەیی ملیۆنان گەنجی ئێرانی بۆ فیدار کردنی گیانی خۆیان لە ڕێگای بەرگری لە ئیسلام وتیان: بەرەڤانانی حەرەم نیشانیان دا کە سەرەڕای سەرمایەدانەری و تێچووی قورسی نەیاران، ئاڵای بەرخۆدان هەر شەکاوەیە و دوژمن نەیتوانیوە و ناشتوانێت ئاڵای بەرخۆدان لە لوبنان، فەلەستین ، سووریا ، عێراق و ئێران بکێشێتە خوارەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بوونی بەردەوامی داگیرکەران لە سووریای نامومکین وەسف کرد و وتیان: سووریا هی خەڵکی سووریایە و هێرشبەران بۆ سەر خاکی سووریا بێ وگمان ڕۆژێک لە ئەو وڵاتە ناچار بە کشانەوە دەبن.
ڕێبەر بە جەخت لەسەر ئەوەی کە سەرکەوتنی کۆتایی بۆ موسڵمانانە، وتیان: لوبنان نمانەی بەرخۆدانە و ئەگەرچی ئازاری چێشتووە بەڵام لە کۆتاییدا سەردەکەوێت هەر وەک یەمەنیش نمانەی بەرخۆدانە و سەردەکەویت و دوژمن بە سەرشۆڕیەوە ناوچەکە بەجێ دەهێڵێت.
Your Comment