بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "الجزیرە"، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەفەرێک بۆ دیمەشق بۆ بەسەرکردنەوەی بەرپرسانی دەوڵەتی کاتی سووریا، لەگەڵ ئەبوو محەمەد جەولانی سەرکردەی گرووپی تەحریرولشام دیدار و گفتوگۆیان کرد.
لەو دیدارەدا فیدان وتوویەتی: ئەگەر حکوومەتی دیمەشق کورد ڕانەگرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووری تورکیا و وڵاتەکەمان هەموو کارێک دەکەین.
شایانی باسە، جەولانی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیداری کرد و بڕیارە لە دوو حەوتەی داهاتووشدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دیدار لەگەڵ جەولانی سەردانی دیمەشق بکات.
Your Comment