AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٩ ١٢:٥٣

مەزڵۆم کۆبانی: پێوەندی کوردی سووریا لەگەڵ تیمی ترامپ تۆکمەیە

مەزڵۆم کۆبانی: پێوەندی کوردی سووریا لەگەڵ تیمی ترامپ تۆکمەیە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی وتی کە بەردەوامین لە پێوەندی لەگەڵ کەسە سەرەکییەکانی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ و داوای یارمەتیمان لێیان کردووە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا.



بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری ورلد نیسبەت بە مەترسی هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ هۆشداریی دا و وتی: تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر کۆبانێ ئامادەیە و جووڵە سەربازییەکان و کۆبوونەویە هێز و جیهازاتی بۆ هێرش بۆ سەر ئەو شارە زیاد کردووەتەوە.


ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە زیادی کرد: ئێمە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکاین. ئەمریکا بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەستێوەردانی کردووە و گوشاری خستووەتە سەر تورکیا بۆ ڕێگری لە هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا. ئەمریکا هەموو هەوڵی خپی بۆ ڕاگرتنی جووڵە سەربازییەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە خستووەتە گەڕ. بەڵام سەرەڕای ئەوە ئاگربڕ پێشێل کراوە و تورکیا درێژە دەداتە هێرشەکانی خۆی.


فەرماندی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەسەر پێوەندی کوردەکان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ وتی: ئێمە لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری دۆناڵد ترامپدا دۆستانی زۆرمان هەبوو و لە خولی نوێشدا هەوڵ دەدەین پێوەندی باشمان هەبێت لەگەڵ ئەو تیمە.


ناوبراو سەبارەت بە پێوەندیان لەگەڵ تەحریرولشام وتی: لە ئێستادا گفتوگۆی ئێمە لەگەڵ ئەو گرووپە بەس بۆ هاوئاهەنگی سەربازی بۆ ڕێگری لە پێکدادان لە نێوان دوو گرووپەکە بووە و هێشتا هیچ گفتوگۆیەکی سیاسی لە ئارادا نەبووە.


News ID 53185

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha