بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی 21 لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بە ڕووخانی سیستەمی پێشوو لە سووریا پرسێکی گرینگ کە لە ئەو وڵاتە سەرەنجی دراوەت سەر کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانە. لە سێبەری گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە پێش بینی دەحکرێت توان ق دزەی هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە کە کۆنترۆڵی سەدا 80 ی کێڵگە نەوتییەکانی سووریایان بە دەستەوەیە زیاد بووەوە.
لە سێبەری پاڵپشتیەکانی ئەمریکا، هەوڵەکان بۆ بەردەوام بوونی کۆنترۆڵ بە سەر کێڵگە نەوتییەکان لەلایەن هەسەدەوە زیادی کردووە و پێش بینی دەکرێت ئەمریکا هێشتا لە بواری سەربازی لە ئەو ناوچە بە ئامانجی بەردەوام بوونی بەکارهێنانی نەوتی سووریا ، سەربازەکانی جێگیر بێت.
هەروەها لەوانەیە تورکیا بە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە دۆخی سووریا هەوڵ بدات کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان بەدەستەوە بگرێت. تورکیا پاڵپشتی ژمارەیەک لە گرووپەکانی نێو سووریا دەکات و لەوانەیە بیەوێت ڕاستەوخۆ لە ئەوکێڵؤگە نەوتیانە سوود ببات.
لەوانەیە ئەنقەرە لەگەڵ گرووپەکانی جێگیر لە ناوچە نەوتییەکان وەکوو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی و عەفرین بگاتە ڕێککەوتن. پێکدادان لەسەر کێڵگە نەوتییەکان لە دێرەزوور و حەسەکە پێچراوتر دەبێت بە شێوەیەک کە شرۆڤەکاران ڕایانگەیاندووە لەوانەیە ئاڵۆزییەکان لە نێوان هێزە نێودەوڵەتییەکان لە ئەو بارەوە بەرز ببێتەوە.
Your Comment