بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران ڕوونیشی کردەوە: ئێمە بەدوای شەڕ و بۆمبی ئەتۆمیدا ناگەڕین، بەدوای دانوستاندا دەگەڕێین، بەڵام ئەمریکییەکان دەبێ بیسەلمێنن کە ئەوانیش بەدوای دانوستاندا دەگەڕێن.
سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئێمە باوەڕمان بە دانوستان هەیە، بەڵام بە زەلیلی نا. ئێمە لەگەڵ هەموو جیهان دانوستان دەکەین و لەگەڵ کەسدا هیچ شەڕێکمان نییە، بەڵام ملکەچ و زەلیل نابین و بە هەر نرخێک بێت دانوستان ناکەین.
ڕاشیگەیاند: ئێمە بەدوای شەڕ و نائارامی و بۆمبی ئەتۆمیەوە نین. ئیتر چۆن دەتوانین دونیا دڵنیا بکەینەوە؟ ئێمە بەدوای دانوستاندا دەگەڕێین، بەڵام ئەوانیش دەبێ بیسەلمێنن کە بەدوای دانوستاندا دەگەڕێن. ئەوەی کە ئێران مەبەستی نییە توانا ئەتۆمییەکانی بۆ مەبەستی نائاشتیانە بەکاربهێنێت، تەنیا بۆچوونی من نییە، بەڵکوو فەتوای ئایینییە کە لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە دەرچووە.
Your Comment