AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٩ ٠٨:٤٠

کاردانەوەی ئێران بە وتەکانی ترامپ سەبارەت بە دانوستان

کاردانەوەی ئێران بە وتەکانی ترامپ سەبارەت بە دانوستان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە  لە عومان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دانوستان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە عومان بۆ وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵا کۆدەبنەوە.

وتیشی: "ئەمە دەرفەتێکە و هەروەها تاقیکردنەوەیەکە". تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە.

ئەمشەو ترامپ لە دیدار لەگەڵ نتانیاهۆ وتبووی دانوستانی ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆیە. بەڵام عێراقچی ڕەتیکردەوە و وتی: بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دانوستان دەکەین.

News ID 54542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha