AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٨ ٢١:٤٧

باڵوێزی ئێران لە سووریا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

باڵوێزی ئێران لە سووریا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: پاش شکست و گیرانی حومس، چیتر نە ئەرتەشی سووریا و نە خەڵکی ئەو وڵاتە لە هیچ کوێی دەستیان نەکردەوە و بەو ئەنجامە گەیشتن کە بارودۆخەکە بە ئاشتەوایی ڕادەست بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە سووریا لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ هێزە ملیشیاکان لە باکوورەوە گەیشتنە دیمەشق. هاوکارانی من تا کاتژمێر ١١ی شەوی پێشوو لە دیمەشق بوون و پاشان بالوێزخانەیان چۆڵ کرد و هەندێکیان ڕەنگە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە سنووری سووریا پەڕیبێتنەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە نەمانەوەی هیچکام لە هاوکارانی لە دەزگا جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاکی سووریا نەماونەتەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەوبارە، ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆ پەلاماری باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق دراوە و زیانی پێگەیشتووە و ئەمە بەپێچەوانەی یاساگەلی نێودەولەتییە.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: پاش شکست و گیرانی حومس، چیتر نە ئەرتەشی سووریا و نە خەڵکی ئەو وڵاتە لە هیچ کوێی دەستیان نەکردەوە و هەموو بەو ئەنجامە گەیشتن کە بارودۆخەکە بە ئاشتەوایی ڕادەست بکەن.

News ID 53048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha