AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٦ ١٦:٣٦

ئێران هۆشداریی توند بە ئۆکراینا دەدات

ئێران هۆشداریی توند بە ئۆکراینا دەدات

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای ڕاگرتنی پاڵپشتی ئۆکراینا لە تیرۆریستەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا دەمیرچی لو، ڕاوێژکاری وەزیر و بەرپرسی گشتی ئۆراسیای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە هەندێک راپۆرت سەبارەت بە بازرگانی نایاسایی چەکە وەرگیراوەکان لە ئەمریکا لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانی ئۆکراینا و پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، ئەو هەوڵانەی پێشێل کرانی ئاشكرای بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی هاوپەیوەند بە پێشگیری و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وەسف کرد و داوای ڕاگرتنی بەپەلەی کرد.

بەرپرسی گشتی ئۆراسیای وەزارەتی دەرەوە بە بیرهێنانەوەی چییەتی مەترسیداری چەکدارە تیرۆریستی-تەکفیرییرکان لە سووریا کە دەمێکە لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە، بەکارهێنانی ئەو گرووپانەی هۆی نائەمنی ڕۆژاوای ئاسیا و بە پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و هاوپەیمانی لەگەڵ تیرۆریزم، تەنیا دەبێتە هۆی نائەمنی و توندوتیژی لە جیهان.

دەمیرچی لو هەروەها بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەی بێ بنەما و دووپاتەی بەرپرسانی ئۆکراینی لەسەر ڕۆڵی ئێران لە شەڕی ئۆکراینا، وتی: کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە دژایەتی خۆیی لە بەرانبەر شەڕ ڕاگەیاندووە، هیچ دەستێوەردانێکی لە ئەو شەڕە نەبووە و بەردەوام لایەنەکانی بۆ گفتوگۆ و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماتیک بانگهێشت کردووە.

News ID 53009

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha