بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتنی هاوتای ڕووسیی وێڕای ئاماژە بە جموجۆڵەکانی ئەمدواییەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکوور سووریادا وتی: هاوکاتی کرانەوەی دەلاقەی هیوایەک بۆ حەسانەوە لە دوای ئاگربڕەکەی سووریا، جموجۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری سووریا بە پاڵپشتی و داکۆکی ڕژیمی زایۆنی، بۆ جارێکی ناوچە تووشی دۆخی هوشدار هاتۆتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزمی سووریا بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە و ناوچەکە، جەختی کرد: ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕووداوەکانی ئەمدواییە بەشێکن لە پیلانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ بشێوینانەوە لە جوگرافیای سیاسی ناوچە لە بەرژەوەندیی زایۆنییەکان کە هەڵبەت ، بە یەکگرتوویی و هاوکاری وڵاتانی ناوچە پووچەڵ دەکرێتەوە.
پزشکیان هەروەها ڕۆڵی بەرچاوی ڕووسیای بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و پاڵپشتیی لە تەواویەتی سەرزەوینی سووریا نرخاند و وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی یارمەتیدان بە ڕووسیا بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە و چارەسەریی قەیرانی سووریایە.
Your Comment