بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن کەنعانی موقەدەم شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا هاوپەیوەند بە داگیر کردنی حەلەب و دەڤەری لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە وتی: ئگەر ناسنامەی ئەو گرووپانە لێک بدەینەوە، ئەوان ڕیشەیان لە گرووپە تیرۆریستیەکان و داعشەوە هەیە کە لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی تەواویان هەیە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەوان وەکوو گرووپی بەوەکالەتی ئیسرائیل و تورکیا لە ئەدلەب چالاکن و بە پاڵپشتی ئەمریکا و تورکیا درێژە دەدەنە چالاکی.
ناوبراو وتی: ڕێک بە هەمان شێوەی کە گرووپە تیرۆریستییەکان ئێستا لە حەلەنب چالاکن لە ئۆپراسیۆنی مێرسادیشدا بە جیهازاتێک کە مونافقین لە سەددام وەریانگرت، پێک هاتن و شکستیان هێنا.
هەوەرها وتیشی : کە دەتوانین بڵێین ئەو گرووپە جۆری عەرەبی مونافقینیان بە هەمان هزر و کردەوەی تیرۆریستی ڕێک خستووە.
ئەو شرۆڤەکارە بە هێنانە ئارای ئەو پرسە کە وڵاتانی ئیسلامی لە یەکەم هەنگاودائ ئەبێ بۆ پاراستنی یەکگرتوویی لە سووریا هەوڵ بدەن و پاڵپشتی بەرخۆدان بن و ئەگەر ئاوا نەبێت ئەبێ چاوەڕوان بن کە ئەو گرووپانە دژی ئەوانیش بەشەڕدا بێن.
کەنعانی موقەدەم ڕایگەیاند: دۆخەکە هەستیارە بەڵام بەرخۆدان بە هەموو توانیەوە چووەتە مەیان و زۆربەی ناوچەکانی ڕزگار کردووە.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر پێکهاتنی بەرەی عەرەبی، عێبری و ڕۆژاوایی و وتی: پێشتر ئەو بەرەیە پێک هاتووە و دوای شکستی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنا هەوڵیان دا زەوی یارییەکە بگۆڕن و شەڕەکە بەرەو سووریا بکێشن.
Your Comment