AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢١ ١٠:١٨

پەکەکە: تورکیا بە چەکی فۆسفۆڕی بوردۆمانمان دەکات

پەکەکە: تورکیا بە چەکی فۆسفۆڕی بوردۆمانمان دەکات

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی بەردەوامی هێرشە داگیركارییەكانی سوپای تورك لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، بە چەكی كیمیایی و فۆسفۆری هێرشكراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە ٨ی نیسان لە ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەكانمان لە شاخی ئامێدی جارێك بە گازی كیمیایی، ٢ جار بە بۆمبی فۆسفۆری قەدەغەكراو بۆردوومان كران".
ڕاگەیاندراوەكە بەم شێوەیە:"هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە تەقەمەنی قەدەغەكراو."
٧ی نیسان لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەكانمان لە شاخی ئامێدی ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆردوومان كران.
٨ی نیسان لە هەرێمی زاپ، تونێلەكانمان لە شاخی ئامێدی جارێك بە گازی كیمیایی، ٢ جار بە بۆمبی فۆسفۆری قەدەغەكراو بۆردوومان كران.
هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركی داگیركەر؛

٥، ٦ و ٧ی نیسان لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی سنین، بەرێ‌زینێ ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەكانی حەفتەباخ، شاخی كون، مێرانێ، شاخی سیسەرێ ٦ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی جارێك، لە ڕۆژئاوای زاپ شاخی بەهار ٤ جار؛ بە گشتی ١٣جار بە فڕۆكەی جەنگی بۆردوومان كران.
٧ی نیسان شاخی بەهار ١٢ جار بە هەلیكۆپتەری جەنگی بۆردوومان كران.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی قورس، تۆپ و هاوەن؛
لە نێوان ڕۆژەكانی ٥-٩ی نیسان لە هەرێمی خواكوڕك، بەرێ‌زینێ، كەندەكۆلا، لۆلان ٨٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەكانی ئەرگەنێ، كانی ساركێ، زێڤكێ، شاخی كون، دێ‌ڕەشی، مژێ، گرگاشێ، یەكمالێ، شاخی زەنگلێ ١٨٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا، بێشیلێ ١١٦ جار، شاخی ئامێدی ٤٣٢ جار؛ بە گشتی ٨١٨ جار بە چەكی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان كران.

News ID 54566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha