AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢١ ٢١:٤٨

ئیمام ئۆغڵۆ بە هۆی کوردەوە دەستبەسەر کراوە

ئیمام ئۆغڵۆ بە هۆی کوردەوە دەستبەسەر کراوە

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر کوردەکان دەڵێن کێشەیەک هەیە، ئەوا بوونی هەیە و چارەسەرکردنی ئەرکی هەموانە، دەشڵێت، ئیمام ئۆغڵۆ بەهۆی پێشنیارکردنی پۆست بۆ کوردەکان دەستگیرکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)، دوای سەردانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ لە بەندیخانەی داخراوی مەرمەرە، ئاماژەی بەوەکرد،" هەڵوێستی جەهەپە سەبارەت بە کێشەی کورد زۆر ڕونە، ئەگەر کوردەکان دەڵێن کێشەیەک هەیە ئەوا کێشەکە هەیە و چارەسەرکردنی ئەرکی هەمومانە ".

ئۆزەل وتیشی،" ئامادەین پشتگیری هەر هەنگاوێک بکەین کە لە پەرلەمانەوە زەمینەی بۆ دەڕەخسێندرێت، بەڵام دەمەوێت بڵێم ئەوانەی کوردەکان و کێشەکە ڕەتدەکەنەوە، ڕاستگۆ نین ".

لەبارەی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلۆش باسی لەوەکرد، بەهۆی پێشنیارکردنی پۆست بۆ کوردەکان لە ئەنجومەنی شارەوانیدا دەستگیرکراوە، ئەو عەقڵییەتەی کە کوردەکان بە شایستەی ئەنجومەنی شارەوانی نازانێت، ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.

News ID 54573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha