AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٨ ٠٨:٣٤

ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە ئەستەنبۆڵ دەستبەسەر کرا

ئەندامێکی باڵای پەکەکە  لە ئەستەنبۆڵ دەستبەسەر کرا

مێدیاکانی تورکیا لە قۆڵبەست کردنی کەسێک بە ناوی سەردار توناگور لەلایەن هێزەکانی میتەوە لە ئەستەنبۆڵ هەواڵیان دا. ئەوان دەڵێن ئەو کەسە ئەندامی باڵای پەکەکە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی سەر بە حکومەتی تورکیا لە خستنە داوی کەسێک بە ناوی سەردار توناگور لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیاوە لە شاری ئەستەنبۆڵ هەواڵیان دا.

ماڵپەڕی دەیلی سەباح، لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند کە توناگور بەرپرسی پەکەکە لە وڵاتی پورتوگال لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ئەستەنبۆڵ دەستگیر کراوە.
ئەو مێدیا ڕایگەیاندووە کە توناگور پێشتر لە ناوەچە گوندەوارییەکانی تورکیا و لە مەخموور، کەمپی پەکەکە لە عێراق، بۆ پەکەکە چالاکی کردووە.
News ID 52733

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha