AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٣ ١١:٥٠

پێنتاگۆن: پاپۆڕە جەنگییەکانی ئێمە بە چڕی هێرشی کراوەتە سەر

پێنتاگۆن: پاپۆڕە جەنگییەکانی ئێمە بە چڕی هێرشی کراوەتە سەر

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هێرشی بەربڵاو بۆ سەر پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە لە تەنگەڵانی بابولمەندەبی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) هێرش بۆ سەر پاپۆڕە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنی پشت ڕاست کردەوە.

پات ڕایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئەنساروڵڵای یەمەن لە تەنگەڵانی بابولمەندەب کرانە ئامانج بەڵام ئەو هێرشە پووچەڵ کرایەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەو هێرشە، وتی: ئەو پاپۆڕە جەنگییە لانیکەم بە 8 درۆنی خۆکوژی، 5 مووشەکی بالستیکی دژە پاپۆڕی و سێ مووشەکی کرووزی دژە پاپۆڕ کرانە ئامانج. بەم حاڵەوە، پاپۆڕە سەربازییەکانی ئێمە توانیان لە خۆیانەوە هەمبەر ئەو هێرشە خۆیان بپارێزن.

ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆنە ڕایگەیاند: لە ئەو هێرشەدا بۆ سەر کۆپاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا خەسارێکیان پێ نەگەییشتووە و هیچ یەکە لە فەرمانبەرە سەربازییەکانی ئێمە خەساریان بەر نەکەوتووە.

News ID 52668

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha