بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پزیشکان و بێن سەلمان گفتوگۆیان کرد.
لەو گفتوگۆیەدا پزشکیان ڕایگەیاند کە بە هۆی چڕی بەرنامەکانیەوە نەیتوانیوە سەردانی ڕیاز بکات.
ئاماژەشی دا کە عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی بەشدار دەبێت لە عەرەبستان.
ڕاشیگەیاند: گومانم نییە ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامی کاریگەر و بەرجەستەی دەبێت لە وەستاندنی تاوانەکانی ئیسرائیل و شەڕ و خوێنڕشتنی غەززە و لوبنان.
Your Comment