بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف جێگری ستراتیژیکی سەرۆک کۆمار لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی مەکتەبی نەسروڵڵا بە خوێندنەوەی ئایەکانی 169 و 170 ی سوورەتی ئالی عێمران وتی : «وَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِینَ قُتِلُواْ فِی سَبِیلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتَۢاۚ بَلۡ أَحۡیَآءٌ عِندَ رَبِّهِمۡ یُرۡزَقُونَ» «فَرِحِینَ بِمَآ ءَاتَیٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَیَسۡتَبۡشِرُونَ بِٱلَّذِینَ لَمۡ یَلۡحَقُواْ بِهِم مِّنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا خَوۡفٌ عَلَیۡهِمۡ وَلَا هُمۡ یَحۡزَنُونَ».
ناوبراو وتی: سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕێگای درەوشاوی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیل بوو. ئەو ڕێگایە بە شەهیدانی گەورەوە دەستی پێکرد و شەهیدانێک وەکوو قاسم سولەیمانی، ئیسماعیل هەنیە، یەحیا سینوار و دیکە شەهیدانی ئەم دواییە درێژە درا.
زەریف رایگەیاند: ڕێگای بەرخۆدان دوای سەید حەسەن نەسروڵڵا کۆتایی نایەت و درێژەی هەیە و هەر وەک لە قورئاندا هاتووە ئەو ڕێگایە تا سەرکەوتن درێژەی هەیە.
جێگری ستراتیژیکی پزشکیان وتی: ڕێگای سەید حەسەن نەسروڵڵا و دیکەی شەهیدانی بەرخۆدان ڕێگای دژە بە داگیرکەرە و ئیزن نەدەین ئەو ڕێگایە بە هەڵە نیشانمان بدەن و ئەوان بۆ بەرەنگا بوونەوەی داگیر و دەستدرێژی شەهید بوون نەک بۆ نوێنەرایەتی لە کەسانی دیکە، ئەگەر کەسێک نوێنەری هەیە ئێمەین کە لە پاڵ خەڵکی فەلەستین شەڕ دەکەین نەک ئەوان.
Your Comment