بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە کاردانەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: خەڵکی ئەمریکا و لەوان زۆربەی موسڵمانان، بە دەنگی خۆیان بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ یەکساڵی دزێوی هاودەستی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەزە و کۆمەڵکوژی لە لوبنان نیشان دا.
ڕاشیگەیاند: هیوادارام دەوڵەتی نوێی ترامپ و وێنس پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بۆ دوورەپەرێزی و وەستاندنی شەڕەکان بن و وانەیەکی گرنگ کە خەڵکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕەکان و پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕی نوێ فێریان کردوون، لە بیرتان بێت.
محەمەد جەواد زەریف لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئێران سەلماندی کە ورە و توانای بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی هەیە و هەڕەشەکان هیچ کاریگەرییەکیان لە سەری نییە، بەڵام سەرنج دەداتە ڕێز و قەدر.
Your Comment