بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان کاتژمێری ١٢ی نیوەڕۆی ئەوڕۆ چوارشەممە ٦ی نوامبێر، بنکەی تێسرۆین کە کۆلێژێکی سەربازیی زایۆنییە و لە نزیکی فرۆکەخانەی بێن گورین لە باشووری تلاڤیڤ هەڵکەوتووە، کردە ئامانجی مووشەکی پێشکەوتە.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوە پزیشکییەکانی زایۆنی لە برینداربوونی ٢٠ کەس لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند ئەو کەسانە لە کاتی هەڵاتن بۆ پەناگە بە هۆی ترس و قەرەباڵغی بریندار بوونە.
Your Comment