بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(PYD) و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە، لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری کانوێرسەیشێنی ئەمریکا، جەختی کرد کە کوردانی سووریا متمانەیان بە هیچکام لە بەربژێرانی کۆماریخواز و دیموکراتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە نییە و لە دۆناڵد ترامپ و کامالا هەریس چاوەروانی ئەوەیان نییە هەنگاوێکی ئیجابی بۆ کوردانی سووریا هەڵگرن.
ناوبراو بە ئاماژە بە گۆڕانکارییە نوێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەگەری سەرهەڵدانی گۆرانکاریی نوێ، ڕایگەیاند: چاوەروان ناکرێت کە ئەمریکا لە ئەگەری سەرکەوتنی هەر کام لەو دوو بەربژێرەی سەرۆک کۆماری هێزەکانی لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە، چونکە بڕیاردان لەوبارەیە ل ئەستۆی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئەمریکایە و هیچ دەروەستی بە هەڵبژاردنی کەسێکی تایبەتی وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە نییە.
Your Comment