بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، شێخ نەعیم قاسم لە یەکەمین وتاردانی دوای هەڵبژاردرانی وەک ئەمینداری گشتیی نوێی حزبوڵڵا، وێڕای یادکردنەوەی لە کەسایەتیی شەهید سەید هاشم سەفیەدین و شەهید یەحیا سنوار، سەبارەت بە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەی سەیدی ئێمە کە ٣٢ ساڵ ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان بوو و هەر ئاڵای سەرکەوتنی بەرخۆدان دەمێنییەوە.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی سپاس و پێزانینی بۆ هەڵبژاردرانی وەک ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لایەن ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو حزبە، وتیشی: ئەم ئەمانەتە، ئەمانەتی ڕێبەری گەورەمان شەهید نەسروڵڵایە و دەمخاتەوە بیری ئەو وتەیەی کە سەبارەت بە شەهید سەید عەباس مووسەوی دەیوت "دوژمن دەیەوێ بە تیرۆری سەرکردەکانی عزبوڵڵا بەرخۆدان تێکبشکێنێت و ورەی جیهادی لەناو ببات، بەلام خوێنی شەهید مووسەوی هێشتا لە ڕگ و پۆی ئێمەدا دەکوڵێت و ورەمان بۆ پێشچوون بەرزتر دەکات".
ئەمینداری گشتیی نوێی حزبوڵڵا سەبارەت بە پلانەکانی داهاتووی ئەو حزبە ڕوونی کردەوە: پلانە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە درێژەی هەمان پلانی رێبەرمان سەید حەسەن نەسروڵڵا لە هەموو بەشە سیاسی و جیهادی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان دەبێت. پاڵپشتی لە غەزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی ئیسرائیل بۆ هەموو ناوچەکە زەروورییە و یارمەتیی دانیشتووانی غەزە ئەرکی سەر شانی هەمووانە.
شێخ نەعیم جەختی لەوەش کرد: بەرخۆدانی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی داگیرکار و ئامانجی داگیرکەرانەی و لە پێناو ئازادکردنەوەی سەرزەوینەکانمان بیچمی گرتووە.
زیادیشی کرد: لە ساڵی ٢٠٠٠دا هیچ بڕیارنامەیەکی نێودەوڵەتی ئیسرائیلی لە لوبنان وەدەر نەنا، بەڵکوو ئەوە بەرخۆدان بوو کە دەرکردن. ڕژیمی زایۆنی تا ئیستا ٣٩ هەزار جار هەرێمی ئاسمانی و دەریایی لوبنانی بەزاندووە و هەر چەند ڕۆژ دوای گەردەلوولی ئەقسا دانوستانەکانی نێوان ئەو ڕژیمە و ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر حزبوڵڵا دەستی پێکرد و نەتانیاهۆ لەگەڵ دەستدرێژی بۆ لوبنان پاگەندەی سازدانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینێکی نوێی دەکرد.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە پیلانی گەورەی زایۆنی، ئەمریکایی، ئەورووپی بۆ لەناوبردنی بەرخۆدان لە ناوچەدا کرد و ڕایگەیاند: ئێمە بۆ ١١ مانگ ڕامانگەیاند کە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام ئەگەر شەڕمان بەسەردا بسەپێنن، ئامادەی سەرکەوتنین. ئێمە لە بری کەس شەڕ ناکەین، بەڵکوو بۆ بەرگری لە لوبنان و ئازادی سەرزەوینەکەمان و بۆ پاڵپشتی لە غەزە شەڕ دەکەین.
شێخ نەعیم جەختی لەوەش کرد: خۆڕاگریی ئۆستوورەیی بەرخۆدان لە غەزە و لوبنان، حیماسەی سەرفەرزای و داهاتووی بەرەکانی ئێمە تۆمار کردووە.
Your Comment