بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە خوارەوە دێت:
بسم الله الرحمن الرحیم
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی لە ئێرانی وەکوو پێشێل کاری ئاشكرای مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەتایبەتی بنەمای قەدەغەی هەڕەشە یان پشت بەستن بە زۆر لە دژی یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی وڵاتەکان دەزانێت و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکات.
هەر ئەو جۆرە کە چەندین جار بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی جەختیان کردووە ، ئێران بە پێی مافی بەرگری ڕەوا کە لە مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە، ئەو مافە دەداتە خۆیبۆ بەرگری لە بەرانبەر هێرشە دەرەکییەکان.
ئێران بە جەخت لەسەر بەکارهێنانی هەموو تواناییە مادی و مەعنەوییەکانی بۆ بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندی خۆی، بەرپرسیارێتی تاکەیی و بەکۆمەڵی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ پارێزەری لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە رادەگەیێنێت و لە هەموو وڵاتانی دۆست و دراوسێ کە هێرشەکانی ئیسرائی ئیدانە دەکات دەسخۆشی دەکەین.
هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیرهێنانەوەی هەموو بەرپرسیارێتییەکانی وڵاتانی جیاواز، لەسەر زەروورەتی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی، شەڕ و هێرش بۆ سەر غەززە و لوبنان و کۆنترۆڵی ئیسرائیل جەخت دەکات.
Your Comment