AP ١٤٠٤ گوڵان ١٧ ١١:٢٦

هێشتا کات و ساتی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دیار نییە

هێشتا کات و ساتی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دیار نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: زانیاری سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە لایەن ناوبژیوانی عومانەوە ڕادەگەیەندرێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: زانیاری سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە لایەن ناوبژیوانی عومانەوە ڕادەگەیەندرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پێداچوونەوە بۆ ئەم پێشنیازە دەکرێت.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: زانیاری سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە لایەن نێوەندگیری عومانییەوە هەر کە کات و شوێنەکەی یەکلایی بووەوە ڕادەگەیەنرێت.

وتیشی: هێشتا بڕیاری یەکلایی نەدراوە.

News ID 54931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha