AP ١٤٠٤ گوڵان ١٧ ٠٩:١٧

پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە

پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە

لە دیداری پارێزگاری کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارەکانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنە وەکوو هەنگاوێکی گرینگ بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ناوچەیی خرایە بەر باس و پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیداری ئارەش زەرەتەن لهۆنی، پارێزگاری کوردستان لەگەڵ ئەسکەندەر مومنی، وەزیری ناوخۆ، پرسە جیاوازەکانی پارێزگای کوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوە، لێکدانەوەی ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارەکانی پارێزگا سنووریەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری سنە بوو.

وەزیری ناوخۆ وێڕای پێشوازی لە ئەو پێشنیارە، بەڕێوەچوونی ئاوەها کۆبوونەوەیەکی هەلێکی بەنرخ بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی لە نێوان ناوچە سنوورییەکان وەسف کرد و ئەوەی هەگناوێکی گرینگ بۆ قووڵ کردنەوەی هاوکارییە ناوچەییەکان وەسف کرد.

لە درێژەی ئەو دیدارەدا، دوو لایەنەکە کێشە و هەلەکانی پارێزگای کوردستانیان لێک دایەوە و لەسەر پێداویستی شوێنگیری ڕێکارە کاریگەرەکان بۆ گەشەی سەقامگیری ئەو ناوچە جەختیان کرد.

News ID 54929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha