AP ١٤٠٤ گوڵان ١٧ ١٠:٤٨

یەمەن کۆپاپۆڕێکی ئەمریکای تێکشکاند

یەمەن کۆپاپۆڕێکی ئەمریکای تێکشکاند

سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، یەمەنییەکان سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ترامپەوە، کۆپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ترومانیان کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان، ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی یەمەن کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ترومانیان کردۆتە ئامانج.

ئەمەش تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بوو.

هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٨ سوپەر هۆرنێت کە سەر بە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی هاری ئێس ترومان لە دەریای سووردا دیارنەماوە.

News ID 54930

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha