AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٥ ٠٤:٠٩

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ئیمام:

فڕۆکەخانەکانی تاران لە دۆخێکی ئاساییدان

فڕۆکەخانەکانی تاران لە دۆخێکی ئاساییدان

سەرەڕای هەندێک دەنگۆ و هەواڵ، دۆخی فڕۆکەخانەی ئیمام و مێهرئاباد سەقامگیرە و تەنانەت موسافرەکانیش بۆ گەشتەکان وەرگیراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید چەلەندەری - بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی (د.خ) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: دۆخی فڕۆکەخانەی ئیمام ئاساییە.

سەرەڕای هەندێک دەنگۆ و هەواڵ، فڕۆکەخانەی ئیمام لە دۆخێکی سەقامگیردایە و هیچ ڕووداوێکی ئەمنی تۆمار نەکراوە.

لە کاتژمێر ٥:٥٠ی بەیانیەوە گەشتەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە کراوەن و تەنانەت کانترەکانیش کراوەن و موسافر وەردەگیرێن؛ بەڵام تا ئێستا فەرمانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دەرنەچووە.

لەم ڕووەوە ملکەچی ڕاگەیاندنەکانی ناوەندی بۆشایی ئاسمانی وڵات و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیین.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی مێهرئاباد هەروەها ڕایگەیاند کە بارودۆخی ئەم فڕۆکەخانەیە ئاساییە و ڕایگەیاند: بەپێی پلان درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین.

News ID 52409

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha