بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شیرزاد مستەفا، سیاسەتمەداری سەربەخۆی کوردی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئەلعالەم الجدید"ی عێراقی ڕایگەیاند: پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بۆ یەکەمین جار بەڕێوەدەبرێت، بۆیە گۆڕانکاریی بەرچاو لە ئەنجامی دەنگەکانی دوو حزبی سەرەکی کوردستاندا ڕوویداوە و سەرهەڵدانی حزب و بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ ڕوویداوە، ئەمەش نیشانەی پشێوی و ساختەکارییە کە حزبە دەسەڵاتدارەکان لە قۆناغەکانی پێشوودا کردوویانە لە هەڵبژاردنەکان و لە کاتی سەرپەرشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان.
ڕوونیشی کردەوە: ئەگەر حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانیش حکومەتی هەرێم پێکبهێنن، کاریگەرییان وەک جاران نابێ و ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا ڕوویدا پەیامێکە سەبارەت بەوەی کە حزبە کۆنە کوردییەکان وەک ڕابردوو پێگەیان نییە.
Your Comment