بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرزڕاگرتنی 9 هەزار و 800 شەهیدی پارێزگای کرماشان کە لە ڕێکەوتی 15 ی رەزبەری 1403 بەڕێوە چووە، ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە لە کرماشان بڵاو کرایەوە.
قسەکانی ڕێبەر لە خوارەوە دێت:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
و الحمد لله ربّ العالمین و الصّلاة و السّلام علی سیّدنا ابیالقاسم المصطفی محمّد و علی آله الطّیّبین الطّاهرین سیّما بقیّة الله فی الارضین.
کرماشان یەکێک لە شوێنە ناسراوەکانی ئێرانە. جگە لە چالاکی لە شۆڕش و لە شەڕ و هتد، ل ەبنەڕەتدا کرماشان شوێنی کۆبوونەوەی ئایین، ئێتنیکە جیاوازەکان و پێکەوەژیانە؛ ئەمە دۆخی کرماشانە.
ئەمن کرماشانم لە سەردەمی شەڕ دیت و پێش لە ئەوەش هەروەها. لە سەردەمی شەڕدا، شارە جیاجیاکانی کرماشان لەوانە خودی کرماشان، گێلانی غەرب و ئیسلام ئاباد و پاوە، هاتووم. بەڕێز مەلا قادر کە ئەو کات مامۆستایەکی گەنج بوو لە پاوە، و خوالێخۆشبوو بەڕێز ئەشرەفی ئیسفەهانی کە هۆی شانازییە، بینیانم.
لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز و پێش ئەوە، لە سەرەتاکانی شۆڕش کە پێکدادانەکان لە ڕۆژاوای ئێرانەوە دەستی پێکرد، کرماشان هێڵی پێشەوە بوو؛ واتا یەکەم گرووپێک کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی جودایی خوازەکان چوونە کوردستان لە کرماشانەوە بوو. کاتێک لە کرماشانەوە چوونە بەرەنگار بوونەوەی ئەو پیلانەوە، زۆر کەس لە تاران لە ئەو باسانە تێنەدەگەییشتن و شەهیدیشیان لە ئەو ڕێگایەوە دا.
ئێستا ئێمە هەین و یاد و میراتی ئەو شەهیدانە. من بیرم ناچێتەوە کە کاتێک لە سەر جادەگان تێدەپەڕین، کێو و چیای بەرزمان دەدی و دەمانزانی کە ئەوانە ناوەندی سەرەکی دوژمنانن و ئەو کات دڵی مرۆڤ دەهاتە یەک و دەیزانی کە ئەو شوێنانە لە ئیختیاری دوژمنە. لە ئەو ڕێگایەدا گەنجان وەستان و چوونە بەرەکانی شەڕ و ژمارەیەکیش بوونە گیانباز و نزیک بە 10 هەزار کەس لە ئەو پارێزگایە شەهید بوون و چەند ئەوەندەش بوونە گیانباز.
من دەڵێم ئێستا پێداویستی وڵات بە گەنجان کەمتر لە ئەو سەردەمە نییە. ئەو کات شەڕی سۆڵامێری بوو و ئێستا شەڕی تێکەڵ بەڕێوەیە و فەرهەنگیان کردووەتە ئامانج. بەڵام ئێمەش لە ئەو سەردەمە بەهێزترین و هاوکات پیلانی دوژمنانیش پێچراوتر بووەتەوە و تەنیا بەهێز بوونەوە لە بواری سەربازی و مووشەکدا بەس نییە.
ئێستا لە هەموو چینەکان، گەنجان گرینگترین و کاریگەرترینن. ئەوە گرینگە کە گەنجان لەسەر شەهیدان باش بزانن و لە بایەخ و گرینگایەتی بەشداری شەهیدان لە گۆڕەپانی شەڕ تێبگەن. ئایا لە نیازپاکی و نیەت و ئامانجی شەهیدان دەزانن؟ ئەو کۆنگرە ئەبێ وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە و ئەگەر بۆشاییەک هەیە، پڕی بکاتەوە.
ئێمە دەبیسین کە سەربازانی جیهان لە شەڕەکاندا چ هەڵەگەلێک دەکەن و چ لادانگەلێکیان هەیە، بەڵام سەربازانی ئێمە لە سەردەمی شەڕدا کاتێک لە دووکانێک کە خاوەنەکەی نییە و برسین ، خۆراکێک دەخوات، نامەی بۆ دەنووسێت کە ئەمن ئەو خۆراکەم خواردووە و هاوکات ئیزن لە مامۆستایەکی ئایینی دەگرێت بۆ کارەکەی، ئەمانە چیرۆک نین. گەنجانی ئەمڕۆ ئەبێ پاک بوونی گیانبازانی ئێمە لە ئەو سەردەمە تێبگەن و ئاگادار بن. ئەو بابەتانە بۆڵ بکەنەوە و نیشانی بدەن و جیاوازی لە مەعنەویەتی سەربازانی جیهان و سەربازەکانی ئێمە نیشان بدەن.
ئەبێ لێکۆڵینەوە بکەن لەسەر کاریگەری کتێب و نووسراوەکانی سەردەمی شەڕ لە سەر گەنجان و کاریگەریان لەسەریان بکۆڵنەوە.
لە هەر حاڵدا ئێمە لە ئێوە بە بۆنەی هەوڵەکانتانەوە دەسخۆشی دەکەین. خودا لە ئێوەی قبووڵ بکاتو خەڵکی کرماشان ڕۆژبەڕۆژ سەرکەوتووتر بن. ئەو یەکگرتووییەی کە لە کرماشان هەیە، زۆربەی بە بەرەکەتی زاناکانەوەیە.
والسّلام علیکم و رحمة الله و برکاته

Your Comment