AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٣٠ ١٦:٢٧

دوو دامەزراوەی جیهانی لێکیاندایەوە؛

کوردی تورکیا متمانەیان بە گەڵاڵەی ئاشتی تورکیا نییە

کوردی تورکیا متمانەیان بە گەڵاڵەی ئاشتی تورکیا نییە

دوو دامەزراوەی مدیل ئیست ئای و میدل ئیست فۆرم، بە ئاماژە بە ناسەرکەوتوو بوونی گەڵاڵە پێشووەکان، ڕەوتی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا و کوردەکانی ئەو وڵاتە جەختیان کردووە کە کوردەکان چی دیکە متمانەیان بە ئەو دەستە هەوڵانە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم دواییەدا سیاسەتوانانی تورکیا لەوانە دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری توندڕەوی پارت یجووڵەی نەتەوەیی تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا نیشانەگەلێک لە ویستیان بۆ دەست پێکردنەوەی ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە نواندووە.

ئەو دوو دامەزراوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەرپرسانی تورکیا پێشتریش دانوستانی ئاشتیان لەگەڵ ڕێبەرانی کورد ئەنجام داوە، ناسەرکەوتوو بوونی دانوستانەکانی ئاشتی لە ڕابردوویان داوەتە پاڵ درۆدانیان بۆ چرەسەری هەمیشەیی پرسی کوردەکان.

لە یادداشتەکانی ئەو دوو دامەزراوە ئاماژە دراوەتە سەر پێشوازی دووبارەی ڕێبەرانی کورد لە شوێنگیری کردنی ڕەوتی ئاشتی نێوان ئەنقەرە و کوردەکان بەتایبەتی پەکەکە. بەڵام خاڵیکی گرینگ کە ئاماژەی دراوەتە سەر، ئەوەیە کە تورکیا بە پێی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و لوبنان، نیگەرانی دزەی ئەو شەڕە بۆ تورکیا بە پێی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەنقەرە لە دژی کوردەکان لە تورکیا، عێراق و سووریایە. هەر بۆیە ئەردۆغان بە هاوکاری باخچەلی هەوڵ دەدات ڕوانگەی ئەرێنی کوردەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی دۆخەکە و هەروەها هاوڕیی کردنی کوردەکان لەگەڵ خۆیی، بۆ گۆڕینی دەستوور ڕابکێشێت.

میدل ئیست ئای و میدل ئیست فۆرم ئەوە بیر دەهێننەوە کە تورکیا ڕەوتی پێشووی ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی تاک لایەنە کۆتایی پێداوە و گوشار و سەرکوت لە دژیانی بەرز کردووەتەوە. هەر بۆیە ئەگەری سەرکەوتوو بوونی دانوستانەکانی ئاشتی دژوار وەسف بووە.

بە گوێرەی شرۆڤەی ئەو دوو دامەزراوە، بەرپرسانی کوردی تورکیا، لەوانە ڕێبەرانی پارتی دیمۆکراسی و بەرابەری بە گومانەوە بە ئەو گۆڕانکاریانە ڕوانیویە و متمانەیان بە بەرپرسانی تورکیا نەماوە.

News ID 52309

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha