بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاوات حیسامی سەبارەت بە ڕەوتی نمایشەکانی هەڤدەهەمین مێهرەجانی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕایگەیاند: تا شەوی ڕابردوو ٤٥ نمایش لە چوار شوێنی شاری مەریوان ئاراستە کراوە کە ٣٦ بەرهەمیان ناوخۆیی و ٩ بەرهەم لە گرووپە بیانییەکان بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆ لە چوارەمین و دوایین ڕۆژی مێهرەجانەکە ١٩ بەرهەمی دیکەی هونەرمەندانی ناوخۆیی و بیانی نمایش دەکرێت، ڕاشیگەیاند: لەو ١٩ بەرهەمە، ٧ بەرهەمی شانۆیی لە بەشی نێودەوڵەتیدا و ١٢ بەرهەمیش لە بەشی ناوخۆیی نمایش دەکرێن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەڤدەهەمین مێهرەجانی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە ئاماژە بە بەشداریی ١٧٠ هونەرمەند لە قەوارەی ٣٣ گرووپی نمایشی لەم خولەی مێهرەجان، وتی: لەمساڵدا ٣٣ بەرهەم لە جوار بەشی کێبەرکێی ئێران، کێبەرکێی نێودەوڵەتی، گۆڕانکارییە نمایشییەکان و هەڵبژاردەکانی مێهرەجان لە ٥ ڕۆژدا بەرهەمە شانۆییەکانیان لە چوار شوێنی پارکی شانۆ، زرێبار، مەیدانی پاوە و باوەڕەشی ئاراستە دەکەن.
حیسامی هەروەها بەسەرکردنەوەی شانۆکان لە لایەن ٢٥ هەزار لایەنگری هونەری شانۆ، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووی بە ڕووداوێکی گرنگ لەم خولەی مێهرەجان هەڵسەنگاند و وتیشی: لەم ماوەیەدا سێ وۆرکشاب و کارگەی ڕاهێنەری بە بەشداریی ٢١٠ کەس بەڕیوە چوو و بڕیارە بە بەشداربووان بڕوانامە بدرێت.
Your Comment