AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٤ ١٣:٤١

گرووپی مۆسیقای سنە لە فێستیڤاڵی مێهری دۆبەی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

گرووپی مۆسیقای سنە لە فێستیڤاڵی مێهری دۆبەی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

گرووپی مۆسیقای "سنە" کە بریتیە لە 4 هونەرمەندی سنەیی، زانیار پێندار، فەراز مەعرووفی، پوویا وەزیری و پژمان نەقشبەندی، لە فێستیاڤڵی نێودەوڵەتی مێهر لە شاری دۆبەی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو گرووپە بە بەکارهێنانی ئاهەنگەکانی مۆسیقای دەوڵەمەندی کورد و تێکەڵ کردنیان لەگەڵ مۆسیقای نوێ، بەردەنگ و ناوبژیوانەکانی فێستیاڤڵەکەیان خستە ژێر کاریگەرییەوە.

فێستیڤاڵی مێهر، یەکێک لە ناسراوترین فێستیڤاڵە ناوچەییەکان لە بواری مۆسیقایە کە هەموو ساڵێک هونەرمەندان و گرووپە مۆسیقاییەکان لە وڵاتانی جیاوازەوە تێیدا کێبڕکێ دەدەن.

News ID 52254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha