AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٩ ١٠:٥٤

وتەبێژی وەزرارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

ئەمریکا دژی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە

ئەمریکا دژی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە

وتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە وڵاتەکەی دژی هەر جۆرە دواخستنی زیاتر یان دروست کردنی کێشە لە ڕەوتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، متیۆ میلر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆی هەفتانە لەگەڵ هەواڵنێرەکان لەسەر بەڕێوە بردنی ڕوون، دادپەروەرانە و ئازادی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم کە بڕیارە 10 ڕۆژی دیکە و لە 20 ی ئۆکتۆبەری 2024 بەڕێوە بچێت، جەختی کرد.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەمریکا دژی هەر جۆرە دواخستنێکی زیاتر و یان دروست بوونی کێشە لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانە کە یەکێک لە بنەماکانی دیمۆکراسییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە بەشداری نوێنەرەکانی ئەمریکا لە چاوەدێری بەسەر بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم ، بە هاوئاهەنگی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەواڵی دا.

News ID 52172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha