بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە کۆبوونەوەی گەردەلوولی ئەوسا دەپێکی نەسروڵڵا وتی: هۆکارەکانی دەسپێکی گەردەلوولی ئەقسا ئاشكرایە و ئەو ئۆپراسیۆنە بە بۆنەی داگیرکارییەوە ئەنجام درا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ساڵانێکە خەڵکی فەلەستین لە زیندانێکی گەورە ژیان دەکەن، زیادی کرد: هەموو ئۆپراسیۆنەکان لە چوارچێوەی بەرخۆدان بووە. ویژدانە جیهانی و مرۆییەکان ئەبێ پاڵپستی ئێمە بن.
ئەبوو شەریف وتی: جیهان ئیسرائیل بە ڕژێمێکی داگیرکەر دەزانێت. گەورەترین دەستکەوتی حەوتی ئۆکتۆبەر ئەوەیە کە چییەتی ڕژێمی ئیسرائیل نیشان درا.
نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە تاران وتی: ئەمریکا و نۆکەرەکانی ئەو ڕاستیییە لە جیهاندا ساختە دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: لە سەروبەندی شەڕی جیهانیۆ بەڵام شێوەیەکی دیکەین و هەمووان ئەبێ ئامادە بن. ئەو شەڕە، شەڕ دژی مرۆڤایەتییە.
ئەبوو شەریف وتیشی: وڵاتانی عەرەبی لە خراپترین دۆخی خۆیاندان. دوای ئەو ئۆپراسیۆنە گەورەیی خۆیان لەدەست داوە. ئاڵترناتیڤ هەمان بەرەی بەرخۆدانە.
Your Comment