به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سوپای توركیا هێزێكی زۆری رەوانەی سنورەكانی لەگەڵ باکووری کوردنشینی سووریا کردوووه و ئه‌و هێزانه له ئیستا چوونه‌ته ناو خاکی کۆبانی و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ش هاتوونه‌ته سه‌ر سنوور و ڕێگری ده‌که‌ن له زیاتر داگیرکردنی خاکی وڵاته‌که‌یان له لایه‌ن سوپایه‌کی بیانیه‌وه.
سه‌ربازن و لەسەربازانو زرێپۆش‌و تانكەكانی توركیا له ناو خاکی کۆبانی ئاماده‌ن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هاتوونه‌ته به‌رده‌میان و ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن دزه‌ی زیاتر بکه‌ن.
له هه‌واڵێکدا له‌مباره‌وه رێز‌و مستەفا، چالاكوان‌و یەكێك لەو كەسانەی لەسەر سنوری كۆبانێ بەرانبەر توركیا مانیگرتووە بەخەندانی وت "توركیا چەند رۆژێكە دەیەوێت بێتە ناو خاكی كۆبانێ هاوشێوەی جەرابلوس‌و كانتۆنی عەفرین، فشاری بۆ سەر ئێمە زیاتر كردوە بەڵام گەل ئەوە قبوڵ ناكات
وتیشی:" بەداخەوە له ئاکامی شه‌ڕی خه‌ڵکی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا دوو شەهیدو چەندین بریندار هەبوو".
مسته‌فا بالی ئه‌وه‌شی وت که "ئێمە سنگمان دەدەینە بەر تانكەكان هەرچەندە ئەوان بە لێدان و رشتنی گازی فرمێسكرێژ وەڵاممان دەدەنەوە، بەڵام ئێمە سنور بۆ توركیا چۆڵ ناكەین ئەگەر بشمرین".
هاوکات ل هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که تۆپخانەكانی سوپای توركیا گوندەكانی كانتۆنی عەفرین لە باکووری کوردنشینی سووریایان بۆ چه‌نده‌مین جار تۆپباران کردووه و تائێستاش بەردەوامە.
Your Comment