AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٢ ١٦:٢٧

نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران بۆ مێهر:

ئێران دەتوانێ هەموو ژێرخانەکانی ئیسرائیل لەناوببات

ئێران دەتوانێ هەموو ژێرخانەکانی ئیسرائیل لەناوببات

نوێنەری شاری کورد لە مەجلیس وتی: ئەگەر بمانەوێت، دەتوانین هەموو ژێرخانەکانی ئیسرائیل لەناوببەین و درێژەی سەرشێتییەکانی ئەو ڕژێمە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی ژیانی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد راستینە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە وەڵامی قایم و جێگای شانازی ئێران بە ئیسرائیل ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات شەڕخواز نەبووە، بەڵام هەمیشە هەمبەر ستەم وەستاوەتەوە. ئێرانی ئیسلامی هیچ هەڕەشەیەک قبووڵ ناکات، هەمبەر هیچ هەڕەشەیەک دەستەوەستان نابێت و هیچکات هەڕەشەی دوژمنانی بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە جیهان یەک جار ئێمەی تاقی کردووەتەوە و دەزانێت کە ئێمە پیاوی مەیدانی شەڕین و چی دیکە ئێمە اتقی ناکەنەوە، جەختی کرد: ئەگەر ئیسرائیل هەڵە بکات و هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوە بزانێت کە وەڵامەکانی ئێران ڕووخێنەر و بەردەوام دەبێت تا جێگایەک کە بوونی ئیسرائیل لەناودەبات.

ڕاستینە زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئەوەندە هێزێکی بەرهەم هێناوە کە تەنانەت ئیسرائیل ناتوانێت بیری لێ بکاتەوە. ئێمە کەمترین بەرهەممان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی دوو بەکار هێنا و ئیسرائیلمان زەبوون کرد و بەس مووشەکێی فەتاحی ئێران، سەرجەم سیستەمی راداری ئیسرائیلی لە کار خست.

نوێنەری شاری کورد ڕایگەیاند: ئیسرائیل باشتر وایە ئەزموونی مێژوویی 8 ساڵ بەرەڤانی پیرۆز لێک بداتەوە و بزانێت کە لە بەرانبەر هەر وەڵامێکدا، وەڵامێکی ڕووخێنەرتر لەلایەن ئێرانەوە وەردەگرێت. ئێمە ئەگەر بمانەوێت دەتوانین هەموو ژیرخانەکانی ئیسرائیل لەناوببەین.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە درێژەی شێت بوونەکانی ئیسرائیل دەبێتە هۆی لەناوچوونی ژیانی خۆیان وتی: چونکوو ئیسرائیل عەقڵی نییە، ئەمریکا کە ئەو سەگانەی بەرداوەتە سەر ناوچەکە، بزانێت ئەگەر هەر بەدوای پاراستنی ژیانی ساختەی ئیسرائیلەوەیە، ئەو ڕژێمە مرۆڤکوژە هان بدات کە تووشی هەڵەی سترتایژیک نەبیت.

News ID 52050

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha