AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ٢٠:٢٥

لە کۆڕبەندی "گێرانەوەی زریان" جەخت کرا؛

ڕژێمی زایۆنی لە جیهاندا وەکوو شەیتان دەناسرێت

ڕژێمی زایۆنی لە جیهاندا وەکوو شەیتان دەناسرێت

کۆڕبەندی "گێرانەوەی زریان" بە بەشداریی وتاربێژانی نێودەوڵەتی و میدیا جیهانییەکان و بە شەرمەزارکردنی ڕژیمی زایۆنی پاش هێرشەکەی گەردەلوولی ئەقسا بەڕیوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی "گێڕانەوەی تۆفان" بە بۆنەی ساڵوەگەری گەردەلوولی ئەقسا و هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە وتاردانی سەید موجتەبا ئەبتەحی بەڕێوەبەری گشتیی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پاڵپشتی لە فەلەستین، ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران، مەرزییە هاشمی دایکۆمێنت‌ساز و بێژەری هەواڵی ئەمریکی-ئێرانی و محەمەد ڕەحمەتی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەوڕۆ چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر لە هۆڵی سەفارزادەی سەر بە حەوزەی هونەری بەڕێوەچوو.

لەم کۆڕبەندەدا محەمەدڕەزا وەحیدی لە کەناڵی "العالم"، مازن سەریع لە کەناڵی "فلسطین الیوم"، هارون ئایکاچ بەڕێوەبەری نووسینگەی تەلەڤیزیۆنی ئێن‌ئار‌تیی تورکیا، مارینا جیالووا لە هەواڵدەریی ڕیانووستی ڕووسیا، ئامنە مینابی بوحرانی بەڕیوەبەری کەناڵی ئافاقی عێراق و ئێرشاد ئەحراری بەڕیوەبەری نووسینگەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی تەمەدونی ئەفغانستان بەشدار بوون.

هەروەها لەم کۆڕبەندەدا خێزانی شەهیدانی غەزە و سەید عەبدوڵڵا مورتەزا لە دانیشتووانی باشووری لوبنان وەک میوانی تایبەتی بەشدارییان کردبوو و لە پەراوێزی دانیشتنەکەشدا تابلۆیەکی شێوەکاری بۆ گێڕانەوەی تۆفان بە کەڵک‌وەرگرتن لە ناوی ١٧٥ هەواڵنێڕی شەهید ڕوونوێنی کرا.

News ID 52042

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha