بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف جێگری کاروباری ستراتیژیکی سەرۆک کۆمار کە لە شاندی هاوڕێی ناوبراودایە بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشدارە، لە گفتوگۆیەدا وتی کە حکومەتی ئێران ئامادەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززەیە.
بەدوای شەڕەوە نین، بەڵام لە خۆ بەرگری دەکەین
ناوبراو وتی: ئێمە دەمانەوێت بەرەو جیهانێکی ئارامتر و سەقا،گیرتر بۆ هاووڵاتانی خۆمان و بۆ هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکە بڕۆین. ئێمە بەدوای شەڕەوە نین بەڵام لە خۆمان بەرگری دەکەین.
زەریف هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵی تیرۆریستی ئیسرائیل لە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران کە بەڵێنی سزای سەختی ئێرانی بەدواوە بوو، وتی کە ئێران مافی هەیە لە هەر کاتێکدا کە بیەوێت ئەوەی کە پێشێل کرانی ئاشکرای سەروەری ئێران دەزانێت، تۆڵە بکاتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: دوای تیرۆرەکە، کۆمەڵگای جیهانی داوای لە ئێمە کرد کە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دان بە خۆدا بگرین، بەڵام ئەو ئاگربڕە هەرگیز ڕووی نەدا.
زەریف وتی: ئەمریکا تەنیا دەیەوێت خۆی بە تاوانبار بزانێت چونکوو ئەوە ئەمریکا بوو کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەرەوە.
چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دۆڕاو -دۆڕاو بوو
جێگەەی کاروباری ستراتیژی سەرۆک کۆمار وتی: دەوڵەتی ترامپ بە چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تووشی هەڵەی لێکدانەوە هات. ئەوە دۆخی دۆڕاو-دۆڕاو بوو.
ناوبراو وتی: ئەگەر لایەنەکانی دیکە ئامادە بن، ئێمەش ئامادەین و دەتوانین لە ئەو سەفەرەدا دانوستانێکی دیکە دەست پێبکەین.
Your Comment