AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣٠ ١٨:٠٧

لە دوای 7ی ئۆکتەوبرەوە؛

حزبوڵا گەورەترین هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسڕائیل دەستپێکرد

حزبوڵا گەورەترین هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسڕائیل دەستپێکرد

دەستپێکردنی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری فەلەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێک لە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دەستپێکی هێرشی مووشەکیی حیزبوڵڵای لوبنانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.

دەوترێت ئەمە یەکێکە لە گەورەترین هێرشەکانی حزبوڵا لە سەرەتای شەڕی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا هێرشی بۆ سەر بارەگای گرنگ و سەرەکی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە باکوور و بەرپرسی تیرۆرەکانی بنکەی میشار بە مووشەکی کاتیۆشا ڕاگەیاند.

هێرشی مووشەکی حزبوڵا بۆ سەر 3 بنکەی گرنگی سیخوڕی و چاودێری "مشار و میرۆن و عەین زەیتم"

حیزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان هێرشی بۆ سەر چەند بنکەیەکی سیخوڕی و چاودێری ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.

News ID 51786

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha