AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ١١:٠٤

لە سی و هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی؛

پزشكیان: یەکگرتن دەبێتە هۆی بەهێزی موسڵمانان

پزشكیان: یەکگرتن دەبێتە هۆی بەهێزی موسڵمانان

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دەست لە ناو دەستی یەکتر داگیرکەران هەم لە وڵاتانی خۆمان و هەم لە دیکەی وڵاتانی ئیسلامی دەکەینە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە سی و هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەت ییەکگرتوویی ئیسلامی لە هۆڵی کۆبوونەوەی بەرپرسان وتی: یەکگرتوویی موسڵمانان بەهێز دەکاتەوە.

لە سەردەمی پێغەمبەردا کاتێک کە هۆزەکان پێکەوە بەشەڕ دەهاتن ، پێغەمبەر هات و وتی کە ئەبێ وەکوو برادەر لەگەڵ یەکتر هەڵسوکەوت بکەن نەیوت وەکوو موئمین ، کەواتە موسڵمانان برای یەکن.

پزشکیان جەختی کرد: دوژمن ئاژاوە و دوژمنایەتییەکان پەرەپێدەدات. یەکگرتوویی موسڵمانان بانترین ئاستی ئامۆژگاری پێغەمبەرە. درێژەی دا: ئیسرائیل بە چەند ملیۆن حەشیمەتەوە هێرش دەکاتە سەر هەموو لایەک و ئێمە وەکوو موسڵمان چونکوو یەکگرتوو نین و زمان و ڕوانگەی هاوبەشمان نییە، بەس دەڕوانین و کردەوە نانوێنین.

هەروەها وتیشی : ئێمە لەسەر بچووکترین پرسەکان شەڕ دەکەین.نوێژ و ڕۆژوو بۆ یەکگرتووییە. ئەگەر یەکگرتوو نین ئەی بۆچی نوێژ دەکەین و ڕۆژوو دەگرین؟ نوێژخوێندنی موسڵمانان پێکەوە واتا ناموسڵمانان نەتوانن هەر کارێک کە دەیانوێت ئەنجام بدەن و شەڕ لە نێوان شیعە و سوننە دروست بکەن و بۆ خۆیان قازانج بکەن. کەواتە تاوانی خۆمانە .

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە سەفەرەکەی بۆ عێڕاق وتی: لە عێراق بە براکانمان وتم کە بۆچی نابێت موسڵمنان لە ئەفغانستان، پاکستان و تورکەمەنستانەوە بە ئاسانی بە شەمەندەفەر بێنە نەجەف و کەربەلا و دیکەی وڵاتانی ئیسلامی؟ ئێمە موسڵمانان بە زمان دەڵێین براین بەڵام لە کردەوەدا ئاوا نین. ئەگەر یەکگرتوو بین هیچ هێزێک ناتوانێت خەسارمان لێبدات.

پزشکیان ڕاشیگەیاند: شەڕ لەگەڵ یەکتر وەکوو ئاگر وایە و خودا ڕزگارمان بکات و لە ئەو ئاگرە دوور بکەوینەوە و دەست لە ناو دەستی یەکتر دوژمن لە کۆمەڵگاکانی خۆمان و وڵاتانی موسڵمان دەربکەین.

News ID 51764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha