ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەڕێوەچوونی شکۆمەندانەی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە سەرتاسەری ئێران ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو سەرەنجی مێدیا نێودەوڵەتیەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
کەناڵی ئەلمەیادین بە ڕووماڵی ئەو ڕێپێوانە ڕاپۆرتی دا کە تاران و 900 شوێنی دیکە لە سەرتاسەری شار و گوندەکانی ئیران ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودسیان تێدا بەڕێوە چووە.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودس لە سەرتاسەری ئێران لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک و دروشمی " ئەی قودس ئێمە پابەندی بەڵێنی خۆمانین" دەستی پێکردووە. بەشداربووان لە مزگەوت و مەیدانە سەرەکییەکانی شار و گوندەکانەوە بەرەو شوێنی خوێندنی نوێژی هەینی بەڕێ کەوتوون. دانیشتووانی شارەکانی مەشهەد و هەروەها تارانیش لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەو ڕێپێوانە بەشداریان کردووە.
هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین لە تاران ڕاپۆرتی دا : ژمارەی بەشداربووان لە ئەو ڕێپێوانەی ئەمساڵ لە چاو ساڵانی ڕابردوو لە تاران بێ وێنەیە.
کەناڵی یەمەنی المسیرە جەختی کرد کە خەڵکی ئێران لە ئەو ڕێپێوانانە لە سەرتاسەری وڵات بەشداری دەکەن.
کەناڵی ئەلعەهدیش بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک پاڵپشتی بەربڵاوی خەڵک لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستینی نیشان دا.
کەناڵی هەواڵی فەلەستین ئەلیەومیش ئاماژەی دایە سەر دەسپێکی بەرنامە هاوپەیوەندەکانی ڕۆژی جیهانی قودس لە سەرتاسەری ئێران.
ئەو کەناڵە جەختی کرد کە ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودس بەشداری دەکەن.
Your Comment