AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٥ ١٧:٤٣

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا:

ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆمان بە مووشيکێکی پێشکەوتووەوە ئەنجام درا

ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆمان بە مووشيکێکی پێشکەوتووەوە ئەنجام درا

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا وێڕای شرۆڤەی ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆی مووشەکی یەمەن بۆ سەر تلاڤیڤ، وتی: ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆمان بە مووشيکێکی پێشکەوتووەوە ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر "المسیرە"، عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە لێدوانێکدا بە بۆنەی جەژنی مەلوودی پێغەمبەر، وێڕای پیرۆزبایی ئەو جەژنە، ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆمان لە قۆناغی پێنجەمی تەشەنەی هەڵمەتەکان، بە مووشيکێکی پێشکەوتووەوە ئەنجام درا و سەرکەوتنێکی گەورە و کارای بەدەست هێنا.

ڕاشیگەیاند: ئەو مووشەکە توانی لە سیستەمە بەرگرییەکانی دوژمن تێپەڕی و مەودایەکی ٢٠٤٠ کیلۆمەتری بپێوێت.

حوسی بە ئاماژە بە هائاهەنگییەکانی ئەنساروڵڵا لەگەڵ بەرەی جیهاد و بەرخۆدان، وتی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە تا کاتی درێژەدان بە گەمارۆی دژی غەزە، بەردەوامە و هەڵوێستی ئێمە تا پاککردنەوەی فەلەستین لە چنگی داگیرکەران درێژەی دەبێت.

ناوبراو هەروەها بەڵێنی ڕووداوی مەزنتر لە داهاتووی دا و وتیشی: هێزەکانی ئێمە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە دەریاکاندا و لە دژی پاپۆرە هاوپەیوەندەکان بە دوژمنانی ئیسرائیلی ، ئەمریکی و بەریتانی دەدات.

News ID 51701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha